بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هەواڵدەری نینای عێراق ڕایگەیاند کە پاپۆڕێکی ئێرانی بە ناوی بهبهان لە نزیکی کاناڵی خور عەبدوڵڵا نوقم بووە.
ئەو هەواڵدەرییە ڕایگەیاند کە کاری ڕزگار کردنی فەرمانبەرانی ئەو پاپۆڕە دەستی پێکردووە و هۆکاری ئەو ڕووداوە ڕێژەی خەسارەکانی هێشتا دیار نییە.
لە هەمان کاتدا هەندێک مێدیا وەکوو الحدث پاگەندەی کردووە کە ٤ فەرمانبەری ئەو پاپۆڕە ڕزگاریان بووە بەڵام چارەنووسی هەندێکترین هێشتا نادیارە.
هەندێک سەرچاوە ژمارەی فەرمانبەرانی ئەو پاپۆڕەیان ٩ کەس و هەندێکی تریش ٨ کەس ڕاگەیاندووە. دەوترێت ئەو پاپۆڕە لە خوڕەمشارەوە کەوتبووە ڕێ و بڕیار بوو بچێتە کوێت.
342/